شاعیر: ئەخۆل کتێب: دیوانی ئەخۆل سەرناو: پێ وتنێک بێ شیرمە قەتعییە ئینجا برایەوە عومرم لەسەر زەمینی ژیانا بڕایەوە ناوم لە دەفتەر و قەیدا کوژایەوە... خوێنم بە نووکی خەنجەر و شیرا پژایەوە ئەحمەد لە نیوەدا حیسابت کرا و نەمایەوە ڕەمەڵ لە وەختی بەختی منا عەقڵی تیا نەما بولبول لەسەر گوڵ و لەوە عەشقی تیا نەما بۆ گرتنی هوما کە چووم ڕۆحی تیا نەما... تینوم و چوومە سەر بەحر ئاوی تیا نەما ئەحمەد بزانە نجومت فەنا و کشایەوە عەقڵم هەبێ یارم نەما لەبەر دەست ساحبی بەگ و هەم دوڕ بووم برا لە دەست بێ ئەنجەل ئەمرم ئەزانم حەقم ئەچێ لە دەست بێکەس و، غەریب و کەساسم نە شێت و نە مەست ئینجا کە پایزە گەڵای درەخت وەرایەوە چۆن بێ قەرار و قەرام بە دەست زەمانەوە بۆ خۆ کرام بە هەدەف هەم نیشانەوە... ناسۆر و زەخم و برینم ئاوا کولانەوە کوژراوی چاوی فڵانم بە جانەوە... فرمێسکی چاوی ئەحمەدە وا مەوجی دایەوە ++++++++++++++++++++++