شاعیر: ئەخۆل کتێب: دیوانی ئەخۆل سەرناو: ڕاستییەک عەشقی تۆ نەمکا بە بریان کێ هەیە بەحسم بکا زوڵفی تۆ شێتم نەکا گەر، کێ هەیە لۆمەم بکا گەر نەسووتێم بۆ برۆکەت تۆ لە دینم لا نەدەی کەس نییە مانع بە ئیشم تا خودا یارم بکا عەقڵ و هۆشت لێ بڕیوم خواردن و خۆراکی من هەر غەمی تۆیە بەقوربان، ئەیکە کێ چارم بکا هەڵبەتە حاڵم بزانی چیم بەسەر هاتووە لەبۆت تێ دەگەی ئەوسا چلۆنم کێ هەیە مەنعم بکا بۆچی ناپرسی لە زارم زەڕەیە ڕەحمت نییە ناوی مەجنوون وا لە دونیا هەر ئەوە عەینم بکا سەد ئەڵێن فەرهاد بە شیرین عاشقە وەک من نییە ئای کە چۆن مەنسوور ئەتوانێ تاکو تەقلیدم بکا من وەکوو بولبول ئەتۆ گوڵ کوڵمی ئاڵت قەترەیە یا وەکوو لەمپا بە ڕووی تۆ جوڕمی سووتانم بکا یا ئەسووتێم یا ئەبێ بمرم بە مەقسەد گەر نەگەم یا لە دونیا خۆ تەبەڕا خەڵقی با سەیرم بکا ئەحمەدە تەقلیدی مەجنوون ئەکا بۆ لەیلەکەی هەر وەکوو فەرهاد خەریکە ناوی خۆی مەعلوم بکا ++++++++++++++++++++++