شاعیر: ئەخۆل کتێب: دیوانی ئەخۆل سەرناو: نەونەمامێک بووم شۆخ و نەوجەوان سەبارەت: لەسەر گۆڕی کچێکی نەوجەوان نەخشکراوە نەونەمامێک بووم شۆخ و نەوجەوان هێشا نەمدیبوو خۆشی لە ژیابن سووتاوم لە ناکاو بە ئاگری مەرگ وابووم بە کڵۆ وام لە گۆڕستان *** هەرگیز خۆش نەکەن دڵ بەم دنیایە ئەوی شازادە و ئەوی گەدایە دواڕۆژت دووگەز عەردە بۆ گۆڕت بە تەنها بێ ناز، بێ بابە و دایە ++++++++++++++++++++++