شاعیر: ئەخۆل کتێب: دیوانی ئەخۆل سەرناو: خەوێک خەوێ بوو دیم و زوو ڕابورد کە بوو بە یاری من لەیلم لە خەو هەڵسام و یەک دەفعە بە جارێ مات و دڵ کەیلم شەو و ڕۆژ وەخت و ناوەختا دەناڵێنم لە هیجرانا ئەڵێی لافاوی نیسانە کە دێتە خوارەوە سەیلم لە شین و من لە گریانم هەموو کەس لێم هەراسانە دەجۆشێ جەرگی بریانم دەروونی هەر وەکوو وەیلم لە ڕێی بێ ڕەحمییا ئەی یار وەرە سەر ڕێگەیەکی تر نەماوە عەقڵ و هۆشی من لە حاڵەتی خۆمە بێ مەیلم بەرۆکی بەربدە شۆخی کە ئەحمەد بۆنی تۆی ناوێ خەوێ بوو دیم و ڕابرد کە بوو بەیاری من لەیلم ++++++++++++++++++++++