شاعیر: ئەخۆل کتێب: دیوانی ئەخۆل سەرناو: پەرێشانی بە دوو دیدەی حەسناتا ئەمن وێڵ و پەرێشانم لە عەشقی زوڵفی قەترانت بەدائیم دیدە گریانم بە شمشێری برۆکانت دڵم لەتلەت بووە ئاخر کە دنیا دووشمنی من بێ بە هیچ جوزئێکی نازانم خوا شمشێری خوێن ڕێژی لە من لایەقی تۆ دیوە وەرە قیمەی کە بەو قیرە دڵی پڕ ئێش و پڕ ژانم بەیەک دەفعە لە دنیای ڕوون بەڕێم کە هەر وەکوو پووش بم ئەگەر تۆ بمکوژی چونکە ڕەفیق حەشری شەهیدانم چ مەدحێکت بکەم لایەق بە تۆبێ من کە ساکن بم بە ئیجرا کردنی خەندەت غەریقی بەحری لەعلانم ئەگەر خۆت لەتلەت و کوت کەی بە تۆ قەد ناکرێ مەدحی ئەیا ئەحمەد کز و کوێری بە لاڵیشت کە نازانم ++++++++++++++++++++++