شاعیر: ئەخۆل کتێب: دیوانی ئەخۆل سەرناو: کە دوێنێ شەمعی مەجلیس بوو چریسکەی ڕوومەتی ئاڵی کە دوێنێ شەمعی مەجلیس بوو چریسکەی ڕوومەتی ئاڵی ئەوا ئەمڕۆ ئەڵێی داغە لە جەرگا فیرقەتی خاڵی بەڵێ: عاشق ئەگەر سەد بار بنۆشێ بادەیی عوشرەت ئەبێ هەر ئاخری بخوا بەسەر شیرینییا تاڵی ++++++++++++++++++++++