شاعیر: ئەخۆل کتێب: دیوانی ئەخۆل سەرناو: بە یادی جاران ئای چەن گرفتاری تۆم جگەر بریناری تۆم دڵبەستەی زناری تۆم شۆخی و جوانی و لاوی تۆ بۆ ژیانم بوو بە هۆ دنیا تۆی تیا نەبینم نابم دەربەستی ژینم لەناو باخ و گوڵزارا لە مێرگ و مێرغوزارا لە هاوین و بەهارا گەڕام ڕوانیم خوار و ژوور لە نزیکی چ لە دوور... نەمدی وەک تۆ باڵا بەرز وەک تۆ شووش و عەرعەر تەرز قاسپەی کەوانی سەرکەل ئاوازی قومریی و مەل لەسەر ئەم چڵ و ئەو چڵ ئەبیەم ئەم هەموو دەنگە هەر چییەک نای و چەنگە لەلای منی ڕەنجەڕۆ ناگاتە «ئا»یەکی تۆ گوڵاڵەی سوور و شەوبۆ وەنەوشەی سەر لە ئەژنۆ سفیدەی دەمی ئاسۆ دیم و نەمدی، لەمانە وەک تۆ ڕازاوە گیانە شین و مۆر و زەرد و ئاڵ چاو و گەردن، کوڵم و خاڵ جوانیم کردە چەپکێ گوڵ گوڵی ڕازاوە بە دڵ لێم بژارد دڕک و چقڵ خۆشم بوومە یەک بولبول پێما ڕوانی گوڵا و گوڵ کەچی لە و چەپکە جوانە تاسەی تۆم نەشکا گیانە ژیانی........ . ئەم دنیایە و سامانی هەرزەکاری نەوجوانی توخوا وەرە تا جوانین ئەرکی پیری نازانین با بیچێژین بێ زاری تامی عەشق و دڵداری ++++++++++++++++++++++