شاعیر: موفتی کتێب: دیوانی موفتی پێنجوێنی سەرناو: کاکە بۆچ وا عەجوول و بێ عاری کاکە بۆچ وا عەجوول و بێ عاری هەوڵ ئەدەی تا ئەگەییە سەرداری چونکوو بێ تەجرەبەیت و جاهلی زووبەزوو دەست ئەکەی بە خوێنخواری فیکری میللی هەموو لەلات پەشمە غەیری تاڵان و مەردومازاری ناتەوێ قەومەکەت بە سەربەرزی هەروەکوو تۆ بژین بە سەرزاری هەی لە جونبوش و خرۆشی لاوان دێنە لات تیژتر لە ئاوی سیروان لەناو ئێمەدا یەکەمین جارە وا بەهۆی تۆوە باو بوو ئەم کارە ئەمە نیشانەی پێشکەوتنمانە ئەمجا نیشتمان هیوای پێمانە ++++++++++++++++++++++