شاعیر: موفتی کتێب: دیوانی موفتی پێنجوێنی سەرناو: داخی کەوای شۆڕ سەڵتەی تاقمکار داخی کەوای شۆڕ سەڵتەی تاقمکار دایم لە دڵما پێچ ئەدا وەک مار عەبا و فەقیانە و لفکەی شان و مل بۆ کوێستان زەمین لەکوێ بوون بە جل بێجگە لەمانەیش سەرباری گشتی مشکی و سرکەیی و جامانە و ڕەشتی سەریان زل ئەکەن بەقەد کەلارێ سەر یەک ئەکەون بار و سەربارێ ئەم شاخ و داخە و ئەم دارستانە ئەم بەفرە زۆرەی سەختی زستانە جووتێ کڵاشی قاییم لە پەڕۆ کاڵە و پێتاوی هەتاکوو ئەژنۆ ئەمیان بۆ هاوین ئەویان بۆ زستان پێویست بێ هەردوو بۆ بەرگی کوێستان شاڵی سپاتی شیرینی تورجان باد و باد کردی قۆڵی هەورامان چاکترن لە گشت فاسۆنی ئەڵمان جوانتر لە خام و فەنازی جاپان ++++++++++++++++++++++