شاعیر: موفتی کتێب: دیوانی موفتی پێنجوێنی سەرناو: ئەمە چەند ساڵە تەقەلا ئەدەم ئەمە چەند ساڵە تەقەلا ئەدەم تانە لە شێخ و لە مەلا ئەدەم بۆ ئەوەی کە وا قەومی خەواڵوو هەڵسێنین لە خەو یەک یەک و دوو دوو خەڵقی باڵ ئەگرن بەسەر هەواوە ئێمەش پاشەوپاش هاتووینە دواوە وەک هیندستانی شەڕەدین ئەکەین دایم لە یەکتر پەشم و قین ئەکەین سۆفی ئەڕوانێ بۆ دەروێش بە قین دەروێشیش ئەڵێ تف سۆفیی بێ دین لەبەر برسێتی و بێ بەرگ و نانی هەر ئەڵێین «ساحێب» تۆ خۆت ئەیزانی یەگ پیرێژنی غەیرە دینمان لێمان وەرئەگرێ ڕۆح و ژینمان گەلان ئاوا بوون گەیشتنە سەر کەل ئێمەش لە پێدەشت وەک حەیوانی شەل ++++++++++++++++++++++