شاعیر: موفتی کتێب: دیوانی موفتی پێنجوێنی سەرناو: وەختە کوێستانی دڵم بەفری خەمی ڕەش بێتەوە وەختە کوێستانی دڵم بەفری خەمی ڕەش بێتەوە وا ژیان و ژینی من دووبارە ڕێک ئەخرێتەوە دڕکی میحنەت موددەتێ بوو، چوو بە جەرگمدا بەڵام حمدلله وا ئەزانم زووبەزوو دەربێتەوە گەر خوا مەیلی ببێ شادی لەجێی شیوەن ئەبێ ... شەرابی دووبارە سەد باری لەسەر ئەخورێتەوە موژدە بێ ئەی بولبولانی عاشقی گوڵزاری گوڵ وا لە ئەمڕۆ و سبحەیا خونچەی ئەمەل بکرێتەوە ئەی سەنەم تۆ بی و خوا نەختێ بە عیشوە و جیلوە بێ با بژیم ئەمڕۆ لە سایەی تۆزی خاکی پێتەوە تفلی حاڵم کەوتبوو بێ حاڵ و بێ دەنگ و زبان وا بە هیوا هەم لەسەر جێ بێ خەتەر هەستێتەوە بای سەبا ئەمڕۆ گەیاندی کاغەزی موژدەی نەجات دڕکی شادیمان بە بای ڕەحمەت لەسەر ئەکرێتەوە خۆ ڕەقیب ناوی نەمابوو وام ئەزانی مردووە یاڕەبی ئەمجا بەجارێ بیکوژێ و ببڕێتەوە موفتی بازی عیشقەکەت پەروازی کرد و خەم مەخۆ ڕۆژ بە ڕووناکی ئەبینێ بێ سەدا خۆی دێتەوە ++++++++++++++++++++++