شاعیر: موفتی کتێب: دیوانی موفتی پێنجوێنی سەرناو: عومری شیرینم بە تاڵی چوو بەتاڵیش مامەوە عومری شیرینم بە تاڵی چوو بەتاڵیش مامەوە ماری سستی بوو دەماری سستی پێوە دامەوە من بە حەپلەی هەرزن و دۆی ترش ملم شۆڕ کردووە ئەوروپا سەرگەرمی بەزمە دەم بە نەشئەی جامەوە من هەقی ژینم ئەبێ کەی بێ لەژێر پرچ و دەفا ئەو دەفەی فەن پەرچ ئەکا بەو ئەقڵ و هۆش و فامەوە بۆ ژیانم کەس نەبوو دەرسی سلووکیم پێ بدا هێند کەمەندی پیری پیرم گرت و لێی پاڕامەوە غەیاسی مردن و دەرسی فڕیوە و ڕابیتە هیچیان -- پێ نەخوێندووم بێمە ڕیزی عامەوە بۆ زڵێخا حوسنی یۆسف بوو گوڵی باخی جنوون جوانی شیرین عەشقی فەرهاد کردمی بەم دامەوە ڕۆستەم و دێوی سپی وەک جوولەکە ترساندمی کەوتمە فاک و فیک بە بەیتی گوڵتەن و بارامەوە چونکوو ناوێرم بە نەشری ڕازی تۆماری دڵم وا بە ناچاری لە سندووقی دڵا پێچامەوە موفتی بێ عاری کە جارجار شیعر ئەکەیتە ڕازی دڵ بەو دەروونی پڕ جە خارە و بەو دڵەی پڕ زامەوە ++++++++++++++++++++++