شاعیر: موفتی کتێب: دیوانی موفتی پێنجوێنی سەرناو: شاری هەڵەبجە ئەمڕۆ خۆشحاڵ و بەختیارە شاری هەڵەبجە ئەمڕۆ خۆشحاڵ و بەختیارە فەقیر و دەوڵەمەندی بێ دەرد و بێ جەخارە قایم مەقامی تازە یەعنی ڕەشید ئەفەندی ویژدان و ڕەحم و لوتفی پڕ شەوق و شوعلەدارە ڕەشید و مەرد و بێباک خەنیمی ئەشقیایە بەبێ تەماع و بەرتیل باوکی کز و هەژارە نەوەک هەڵەبجە هەر خۆی دێهات و ناحیەشی بێ دەرد و خەم بەجارێ خەریکی ئیش و کارە دەردێ نەبوو دەوای بێ دادێ نەبوو ڕەوای بێ کارێ نەبوو کە بکرێ بێ ڕۆن و فەرش و پارە نەک من بڵێم بەتەنیا عالەم هەمووی ئەزانێ ئاساری ئەو لە هەر لا مەعلووم و ئاشکارە وەختێ کە ئەمری نەقڵی بۆ بێ لە هەر وڵاتێ ئەو قەومە پاکی مات و پەشێو و گریەبارە خاکی ئەوی لەسەر بێ سەیران و شەوق و زەوقە بەهەشتی سەرزەمین و هاوینی وەک بەهارە موفتی قسە و بەیانی سەر پاکی بێ ڕیایە شیعری هەمووی لە ژیندا تەئریخ و یادگارە ++++++++++++++++++++++