شاعیر: موفتی کتێب: دیوانی موفتی پێنجوێنی سەرناو: توانجە ئێمەی خستە ڕیزی دار و بەرد و خاکەوە توانجە ئێمەی خستە ڕیزی دار و بەرد و خاکەوە توانجە ئێمەی خستە ژێر پرچ و دەف و مەششاکەوە پەست و دواکەوتەین لە دنیا گاڵتەجاڕی عالەمین تا بڕۆینە پیری پیر و شەخس و فیک و فاکەوە وا لەژێر باری نەزانیدا بەبێ هیوا ئەژین وەک ئەوانەی بوون بە ژێر باری خەمی تریاکەوە ئەو کەسەی تالیب بە عیلمێکی ژیان و سنعەتە خۆم بە قوربانی ئەکەم سەد جار بە باب و داکەوە گەر فەلەستینی لەمەوبەر فێری عیلم و فەن ئەبوون چۆن وەکوو هامان ئەکەوتنە داوی جووی نایاکەوە شێخەکانیش نێرە بیدۆشەی موریدانیان بەسە خێڵی سەرچەورە بەدەس ئەسپی کەرەی پیتاکەوە ئەوروپا سەگیان لەسەر قاریوولە ئەنوێ ئێمە وا لاتی وای کردوە کە کەوتووینە شەڕی سەر لاکەوە ئێمە نازانین بژین ئاو و هەوا بەم خۆشییە بێ بەشین لەم خاکە کەوتووینە خەمی خۆراکەوە دەردەکەم دەردێکە بێ دەرمانە چارەی زەحمەتە گەر ئەرەستۆ بێت بە عیلمی سەر زەوی و ئەفلاکەوە چونکە دایم دەم نەوێستاوم قسەی هەق هەر ئەڵێم دوژمنن ئەمڕۆ بە من قەومێ بە مام و کاکەوە عاقیبەت هەر مردنە و باکت لە کوشتن تۆ نەبێ چی ئەزانی هەر بڵێ موفتی لە ڕێگەی چاکەوە بۆ ژیانم ژینە ئوممێدی خەیاڵاتی دڵم هەر ئەتۆی لوقمانی دەردم زوو بە فریادم کەوە ++++++++++++++++++++++