شاعیر: موفتی کتێب: دیوانی موفتی پێنجوێنی سەرناو: موفتی مەبە عاجز لە کەسێک پێت دەڵێ بابی موفتی مەبە عاجز لە کەسێک پێت ئەڵێ: بابی چونکە کەرە خۆی و نەوە و دایک و بابی زاهید کە بە خوێنی جگەری خەڵقە ژیانی من کافر و بێ دینم و ئەو قوتبە جەنابی بەرماڵی ڕیا سۆفی لە شان و ملی لابا زۆر چاترە هێشتا عەرەق و نۆشی شەرابی خۆ گەر لە مەلیک بێ نەتەوە و نان و بەراتی حاشا لە هەموو نیعمەت و خۆرشت و بەراتی پارەی بڕژێ هەروەکوو لافاوی بەهاری نێزیکی نەبی لادە لە ئیش و لە کاری لێی لادە بەجارێ نەتەوەیی مەجلیس و شەوقی عیشوەترە بۆ نەزم و و هەوای چەنگ و ڕەبابی تا پێت ئەکرێ دوور بە لە دووکان و لە ماڵی با بێ غەم و مەینەت لە شەڕ و فیتنە ڕەها بی سەد دەفعە قەڵای خەیبەری بۆ بگری و بمری مەهتووکی لەبەر چاوی ئەگەر نوتفەیی شا بی گەر خۆت بە هیلاکا بەری بۆ خزمەتی دایم ئاسوودە بە تۆ هاودەم و هاوسوحبەتی نابی ئەولادی وەتەن گوێ مەدە بۆ فکری خەرافات هەوڵێکی ژیانت بدە تا گەنج و شەبابی ++++++++++++++++++++++