شاعیر: موفتی کتێب: دیوانی موفتی پێنجوێنی سەرناو: ئەوی خوێندم لە عیلمی زوو سەراپا دەرسی مردن بوو ئەوی خوێندم لە عیلمی زوو سەراپا دەرسی مردن بوو حەدیقە و مەنزەرەی خۆشم هەموو کۆڵان و قوژبن بوو بە غەیری دەقنە و ڕاتوو نەکەوتە دەستی من کارێ خۆراکی چەور و شیرینم زڕات و گاڵ و هەرزن بوو ئەبینم قەومەکەیشم، کامی نێر و لێدەر و کوڕ بوو لە پاشا ژێردەسەی خەڵقی و کز و گەردنکەچی ژن بوو ئەگەر هەڵکەوتبێ فەردێ لە کوردا خاوەنی دەس بێ ئەویش ناحەز بە قەوم و ئاخری تالان و کوشتن بوو لە سەد ئەک داخەکەم نەمدی کە جارێ بێتە بەر چاوم لە دنیادا ئەوی فکر و ئومێد و ئارەزووی من بوو نەزانی خۆشە چونکوو، بێ مەراق و بێ خەم و دەردە ئەوی دانایە وەک نەی وا بە جارێ جەرگی کونکون بوو دەوای دەردی دڵت موفتی هەتا ئاخرنەفەس نابێ تەرەققی قەومی غەربی سنعەت و تەحسیلی خوێندن بوو ++++++++++++++++++++++