شاعیر: موفتی کتێب: دیوانی موفتی پێنجوێنی سەرناو: مەیکە بە ئەسبابی ژین جببە و ڕیش و عەبا مەیکە بە ئەسبابی ژین، جببە و ڕیش و عەبا مەیکە بە دەسمایە تۆ سوننەتی وەختی زوحا نوێژ و عیبادەت ئەگەر کەسبی لەگەڵ تێ نەخەی قەڵبە زەڕ و زیوی تۆ ناچێ لە قاپی خوا نوێژ و عیباداتی تۆ کوفرە نەوەک مەعسیەت بێتە حوزووری خوا نەک بە یەقین بۆ ڕیا قاچ و دەس و چاوی ساخ، گەر بەشەری بیخە کار مننەتی عالەم بە هیچ، هەر لە وەزیر تا بە شا نێری بە شێری بژی خۆت مەکە ڕێوی بە زۆر ڕوومەکە دەرگای هەموو بەگلەر و شاه و گەدا ئێستە وەلی نیعمەتی تۆیە ژنی نیوەڕیس بێنە نەزەر بیستنی قەترەیە شەرم و حەیا غیرەتی ژن بێنە سەر هەڵمەتی کارێ بدە هەر وەکوو کوێر --- ڕامەکشێ لابەلا بۆ تەمەڵی کوردەکان یەک لە یەکی چاترن خەو لە هەموو کەس ئەخەن تەکیە لەگەڵ خانەقا دەف کە تەوافی ئەکەن فەرقی لەگەڵ دمڵەکا پانە ئەم و ئەو خڕە هەر دوو یەکن بۆ سەدا گەرچی شوکور ئێستە وا تازە ئوسووڵێ هەیە دمڵەک و دەف لابرا تەپڵە لەجێی هەردوو لا ئەو کەسە ڕووسوورە وا خزمەتی قەومی ئەکا خوێنی لەسەر خاکی خۆی ڕژت و بە غیرەت کوژرا شیعر و مەقالاتی من کوفرە لەلای بێ خەبەر بۆیە مودەعین بە من تاقمێ شێخ و مەلا کەی لە دڵت موفتیا هەر وەکوو بەحری موحیت قەترەیێ لەم بەحرە بوو ئێستا لە دنیا ڕژا ++++++++++++++++++++++