شاعیر: موفتی کتێب: دیوانی موفتی پێنجوێنی سەرناو: گەر خودا نەیدا بە چاکی دوژمنی ئینسانە ژن گەر خودا نەیدا بە چاکی دوژمنی ئینسانە ژن مار و دووپشک و پڵنگی شاخی هەورامانە ژن گەر گڵۆپی دووسەدیش هەڵکەی لە ماڵ و مەتبەقا دووکەڵی حەوش و حەسار و ژوور و بەرهەیوانە ژن تۆ دە پەیدا کەی لە ڕۆژا ئەو بە سی داناکەوێ هەر خەریکی قاوچ و قووچ بردن و تاڵانە ژن گەر نەخۆشینت نەبێ سیلداری و دڵ پڕ لە خەم چۆتە ناو جەرگت بەدایم ئێش و دەرد و ژانە ژن گەر لەگەڵ ئەودا بەهەشتت پێ بدەن لێی ڕا ئەکەی تاوەکوو مردن عەزیزم دەردی بێ دەرمانە ژن گەرچی شێوەی شۆخوشەنگ و دووکوژ و پڕ عیشوە بێ تۆ لە بەر چاو و دڵت شێوەی وەکوو شەیتانە ژن بۆ خراپی ئەو قەڵەم ئەشکێ و زمانیش کۆڵ ئەبێ قابیزیش ڕازی نەبێ هەر ئیشی گیانکێشانە ژن هەر بژی موفتی کە وا دایم لەڕێی ڕاستی ئەڕۆی هەر بڵێ تا مردنت دەرد و بەڵای ئینسانە ژن ++++++++++++++++++++++