شاعیر: موفتی کتێب: دیوانی موفتی پێنجوێنی سەرناو: داخەکەم ڕۆژی هەوەڵ نەمزانی ڕێگەی وەحشیان داخەکەم ڕۆژی هەوەڵ نەمزانی ڕێگەی وەحشیان بگرم و لێی لا نەدەم دێوانە بم شێت و نەزان هێندە وەحش و سەرسەری بووم هەوڵی زانستم ئەدا نەمئەزانی لێم ئەبێتە دەرد و ناسۆری گران شەرتە تا ماوم لەمەو لا بیری زانستی نەکەم هێندە کەر بم بێنە سەیرم دەستە دەستە پیر و جوان چوو لە دەستم گا و کەر بم گێرەکەر بم بارەبەر بێ مەراق و بێ خەفەت بم چش لە کەمبەرگی و لە نان خۆشترە هێشتا لە سەد خۆراکی خۆشی پڕ خەفەت مێزەر و تەزبیح و کەشکۆڵ و دەف و سواڵ و گەڕان چوویتە شاری کوێرەوە دەستت لەسەر چاو دابنێ تۆ بە چاوساغی لەناو قەومێکی وا ناتبێ ژیان تاڵە ژینت زەهرە خۆراکت نەمانت چاترە گەر وەکوو خەڵکی نەسووڕێی تۆش لەگەڵ چەرخ و زەمان من لە ڕێگای خزمەتا چیم دەس کەوت با پێت بڵێم ناحەزن یەکسەر بە من دەروێش و حەمماڵ و سەپان ڕێکوپێک نابێ هەتا سەد ساڵ نەبێ قەومێ ئەگەر خوێندن و عیلمی نەبێ توججار و شوان و ئاشەوان وا لە سایەی جەردەکانی بێ سیلاحی مفتەخۆر ---- ---- ---- --- عیلم و زانستی بە جەیشی جە بێ دانێم کە ئەو بیفرۆشێ هەر بە پارە ئاو و خاکی نیشتمان ئەی وەتەن با پێکەوە بگرین و قوڕ پێوین بە جووت هەردوو بێ قەدرین لە سایەی شێخ و ئاغا و میر و خان تۆ بەبێ دڵسۆز و من بێ کەس ئەبێ چۆن سەرکەوین با لەژێر پێدا بناڵین بێ پەنا و بێ پشتیوان سەیری خەڵکی کەن بە عیلم و سنعەت و خوێندن هەموو چوونە سەر ئەرزی هەوا جەولان ئەکەن بۆ ئاسمان کوردی بێچارە و نەزانیش هەر بە سیحری تێ ئەگا ڕادیۆ و تەییارە و ئاوازی سندووق و قەوان موفتی خۆ کوشتن لە ڕێی قەومی -- تاکوو بە کەی؟ هێندە سووتاوی لە قەهرا پێت نەما هێز و تەکان ++++++++++++++++++++++