شاعیر: موفتی کتێب: دیوانی موفتی پێنجوێنی سەرناو: مەڵێن قەومی هەجیجی بێ تەمیزن مەڵێن قەومی هەجیجی بێ تەمیزن وەیا بێکارە و نابووت و حیزن لەگەڵ وەحشی ڕەفیقی جووت و ڕیزن لەبەر چاوی منا یەکسەر عەزیزن *** بەجارێ نێر و مێ ڕێک تێئەکۆشن لە ئیش و سنعەتا پڕ فکر و هۆشن بە ئەسبابی وەتەن خۆ دائەپۆشن لەجیاتی چا لە توو شەربەت ئەنۆشن *** لە نووکی پێ هەتاکوو تەوقی سەریان لە چەشنی ئەویش بۆ ناڵی کەریان نە ئەڵمانی نە جاپانی ئەناسن جەهەننەم چش کە کەم بەرگ و لیباسن *** ئەوی کەسبێ نەزانێ سنعەت و کار نەمانی چاکە نەک ژینی بە ئازار نەوەک تەزبیح و ڕیش و پرچ و ڕەشمار ببێتە چەرخەچی دێهات و ناوشار ++++++++++++++++++++++