شاعیر: حەمدی کتێب: چوار میسراع سەرناو: تۆ لە ئەرزای بۆ لە ئێمە لووتی خۆت کردە سەما تۆ لە ئەرزای بۆ لە ئێمە لووتی خۆت کردە سەما مەعریفەت بنوێنە باوی چەشم بەندی وا نەما تۆ لەباتی خودنومایی دەرخە ڕەنگێکی غەریب تا ببی لەم عەسرەدا میسلی حەنا ئەنگوشت نوما ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تێر دەبێ برسی خەیاڵی گەر لە قورسی مانگ بدا تێر دەبێ برسی خەیاڵی گەر لە قورسی مانگ بدا لازمە ئەمجا کە مانگ گیرا هەموو کەس بانگ بدا میسلی کوڕ مردوو کە بۆ مانگی بکەن بانگ و سەڵا ڕۆژ بگیرێ ڕەنگە ئەم قەومە فەلەک هەر قانگ بدا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تەئسیری کرد هەناسەی سەردم لە دڵ هەوا تەئسیری کرد هەناسەی سەردم لە دڵ هەوا بەم عالەمە کە سەردی دەبینێ ئەمەند ڕەوا نەموت بە کەم مەزانە سەنەم ئاهی عاشقان بێ سۆزی من بزانە دەکەی دەردی وا دەوا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سوراحی چاوی فنجانی بە قوم قوم شەو کە هەڵهێنا سوراحی چاوی فنجانی بە قوم قوم شەو کە هەڵهێنا سەفی ساغیرکەشان وەستان بە لەهجەی قامەتی مینا لە سەدمەی شەوقی ساقی و نووری بادە پرتەوێ هەستا کە مووسا دی بە شەوقی مەیکەدە سووتا گڵی سینا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەک خەڕەک چەرخی فەلەک دایم خەریکە با ئەدا وەک خەڕەک چەرخی فەلەک دایم خەریکە با ئەدا دوو کڵافەی میهر و ماهی خاوی بای دوولا ئەدا وا سەری بازاڕی کۆنی گرتووە وەک مشتەری چاکی ناسیوە بە دنیا تا قەد و هەودا ئەدا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: کەس لە فرسەت ناگەڕێ کێ ئینتیزاری هەل ئەکا کەس لە فرسەت ناگەڕێ کێ ئینتیزاری هەل ئەکا خەڵقی مەجبوورە لەگەڵ ئەم سایقانە هەڵ ئەکا حاجەت و دەوڵەت جەلال و نەگبەتە ئەم عالەم خانە خانە پاش و پێش وەک داشیدامە هەڵ ئەکا ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تالیبی ئینگلیس جەنابە و قەحپەیە عالی جەناب تالیبی ئینگلیس جەنابە و قەحپەیە عالی جەناب تێگەیین مەتڵەبتە بیکە کردەوەی هەر دوو حیساب قەحپە بۆ پارە بەجێ دێنێ تەمەننای جنسی خۆی ئەم بە پارە جەرگی جنسی دەردەهێنێ بۆ کەباب ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە قەسسابی وت مەڕ منت کەندووە پۆست بە قەسسابی وت مەڕ منت کەندووە پۆست مەحاڵە ئیتر کەس بە تۆ بێتە دۆست سەرەو ژێری دەستی دەکا باوەشێن تواضع ز گردن فرازان نیکوست ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تا نەهاتی نەهاتم بوو کە هاتی کەوتمە هات تا نەهاتی هەر نەهاتم بوو کە هاتی کەوتمە هات جا بڵێم حەقمە بە ڕێگەی ئێوە ڕێی هات و نەهات ڕۆژی ئێمە هەر لە ڕێگەی ئێوەدا ئاوا دەبێ هەر لە ڕێگەی ئێوەدا ئاوا دەبێ ڕۆژێ هەڵات ++++++++++++++++++++++ سەرناو: قەلبی ڕەشە بە زاهیر ئەگەرچی سپیشە پۆست قەلبی ڕەشە بە زاهیر ئەگەرچی سپیشە پۆست تەفرە مەخۆ بە دوژمنی سەر زاری دۆست بەدگۆ قەباحەتی نییە ڕاستت گەر دەوێ «دشمن چه کند چو مهربان باشد دوست» ++++++++++++++++++++++ سەرناو: موبارەک بێ عەزیزم چوونە باغت موبارەک بێ عەزیزم چوونە باغت وەکوو غونچە بپشکوێ با دەماغت لە دووری تۆ منیش با هەر وەکوو گوڵ بەرۆکم دادڕم تا سەر لە داغت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: کە ڕۆیشتی بە جارێ من دڵ و جەرگ و هەناوم کەوت کە ڕۆیشتی بە جارێ من دڵ و جەرگ و هەناوم کەوت کە چوویتە تانە تانەی سەر گلێنەی هەر دوو چاوم کەوت ئەڵێن هاتوویتە کوێت قوربان بڵێ قوربانی کوێتی کەم کە نۆبەت بەر سەری نەحسی شکاوی بێ کڵاوم کەوت ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گرپەیی بەنزینی عەشقە خول ئەدا چەرخی حەیات گرپەیی بەنزینی عەشقە خول ئەدا چەرخی حەیات ئەم مەکینە ماگنستی ناوێ قووەی پێ بدات من ئەوا نەفییم وەکوو ڕۆژ زاهیرە ئیسپاتی تۆ وەسڵی تۆم ناوێ بە شۆرتی نەک بسووتێ کائینات ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گەر لە خیلقەتدا دەبووم حاڵی لە ئەحواڵی حەیات گەر لە خیلقەتدا دەبووم حاڵی لە ئەحواڵی حەیات یا بە خەو دەمدی سوئالی قەبر و بازاڕی مەمات بمبوایێ ئەو دەمە وەک ئێستە جوزئی ئیختیار ڕوو ڕەشم مەیلم بکردایێ ئەگەر بۆ کائینات ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تالیعی سەیید برایم هەر وەکوو ڕۆژی سەعید تالیعی سەیید برایم هەر وەکوو ڕۆژی سەعید شەو هەڵێ چونکە بە دایم عەکسییە شەوقی حەفید ئێمە ئەمشەو هەرچی بێ دەیکەین بە ئەییامی فەرەح با بەعیدیش بێ جەژن دەیکەین موحەققەق هەر بەعید ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەک غونچە دڵ پڕە لە عەبیری مەدیحەی ئەحمەد وەک غونچە دڵ پڕە لە عەبیری مەدیحەی ئەحمەد وەک گوڵ بەدەن زمانە هەموو بۆ کەلیمەی ئەشهەد هەر کەس کە خاڵییە زمان و دڵی لەم وەجیبەیە من شاهیدم لە هەر دوو جیهانا بە حەق مورتەد ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بۆ تەعەببود گەر خوا خەلقی ئەکرد قیسمی بەشەر بۆ تەعەببود گەر خوا خەلقی ئەکرد قیسمی بەشەر وەک مەلائیک ساکینی ئەفلاک ئەبوون و ئەمر بەر دیارە سەوقی بۆیە کردوونە خەراباتی وجوود تێ بکۆشن مەی بنۆشن تاکوو دەمرن بێ خەتەر ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بۆ چی ئەفسانەی ئەب و جەد بۆتە مایەی ئیفتیخار بۆ چی ئەفسانەی ئەب و جەد بۆتە مایەی ئیفتیخار ئەبجەدە خۆ دەرسی ئەووەڵ ڕۆژی منداڵی هەژار شەو وتی ئەولادی ڕۆژم ڕوو ڕەشی بۆ مایەوە نووری وەششەمسی لە وەل لەیلا نەدی کەس ئاشکار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بۆ چی لێت گۆڕاوە ئەی دڵ یارەکەی جارانە یار بۆ چی لێت گۆڕاوە ئەی دڵ یارەکەی جارانە یار سیحر و ئەفسوونی فسانەی کووچە و شارانە یار خۆ پەری دێوانە ئیشی پێچەوانە نەبووە قەت حیرەتم بوو یاری دوژمن دوژمنی یارانە یار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بەسەر ڕەق گەر لە برسا مردووی نامەرد مەبە دەمساز بەسەر ڕەق گەر لە برسا مردووی نامەرد مەبە دەمساز هەزم نابێ کە ئەلفازی درشت و هاڕەیی ناساز کە بووینە هەمدەمی ئەووەڵ بە تەعنە سەرکوتێکی کە بەڵێ بڕوێش ئەکا نەکرێ کە سەنگی ئاسیاب بێزار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: من وەکوو لالە کە بێ بەش بم لە قەددت وەک چنار من وەکوو لالە کە بێ بەش بم لە قەددت وەک چنار وەک یەکە بۆ دڵ چ داغی ئیشتیاقت بێ چ نار بۆ نموونە باغی عالەم نەخلی وەک تۆ دەردەخا کێ چناری دیوە فەرموو بەر بدا وەک ئەو چنار ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هیچ کەس نەبووە کە سایەی گەورەیەکی کەوتە سەر هیچ کەس نەبووە کە سایەی گەورەیەکی کەوتە سەر تۆ مەڵێ ڕۆژی سەعاتێ دابنیشێ بێ خەتەر سەیری فەیزی زاهیری ئەم سایەدارانە مەکەن سایەیی ئەرزە بەسەریا ڕوو ڕەشی گەر بێ قەمەر ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەک ئەو شیرین سوارە کێ بووە کەیخوسرەوی پەروێز وەک ئەو شیرین سوارە کێ بووە کەیخوسرەوی پەروێز بە ناڵی ڕۆژی ڕەخشانی بوراقی کەی گەیشت شەبدێز فیدای بم وەختی میعراجی لە ئەفلاکا وەکوو بەرقێ لە ئانێکدا بۆ هاتووچۆی کە بزواندی کەمێ مەهمێز ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مەی بە زیو و زەڕ وتم بۆ چی ئەدەی ئەی مەی فرۆش مەی بە زیو و زەڕ وتم بۆ چی ئەدەی ئەی مەی فرۆش مەی کە خالیس نووری دەرکە ڕۆحی عەقڵە و گۆش و هۆش پێی وتم ئەم عەقڵە کۆنە تۆ لەسەر دەرکە خەڵقی خۆ ئەڵێن عەللامەیە گەر کاسە پڕ بێ و کەللـە بۆش ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە گەل کەڵ گەینە سەر کەل من بەجێ مام بە گەل کەڵ گەینە سەر کەل من بەجێ مام بەجێمانێکی وا بێ جێ و ڕێ مام تەقازای ئینقیلابی سەر بووم ئەوسا بەسەر ئیستە ئەدا ئاوێزی پێ مام ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خۆم کە ئەوسا وەک بەرق بووم بووبووە با ئەسپەکەم خۆم کە ئەوسا وەک بەرق بووم بووبووە با ئەسپەکەم ئێستە کورتانم کە من بۆتە کەر و گا ئەسپەکەم وا بە ڕەنگ زەردی و زەعیفیما خەریکم ببمە پووش زۆر دەترسم برسییە بمخوا وەکوو کا ئەسپەکەم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دێنە دنیاوە بە ڕووتی خەڵقی وەک بچنە حەمام دێنە دنیاوە بە ڕووتی خەڵقی وەک بچنە حەمام غوسڵی دەرچێ و دەرنەچێ هەر دەردەچێ شاه و غوڵام هاتەوە لەو دەرچووانە تێ گەیشتوویێ وتی خۆ نەگۆڕاوە زەمانە ئەسکی تاس ئەسکی حەمام ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دەمێکە ئینتیزاری هاتنی دەور و زەمانێکم دەمێکە ئینتیزاری هاتنی دەور و زەمانێکم لەدوو نانم فەرقکا چونکە من موحتاجی نانێکم لەسەر پارە کە تەقدیری حیساباتی شەرەف بکرێ منیش ساحێبقڕانێکم شوکر ساحێب قڕانێکم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: نامەیی ئەعمالی خۆم دی گەیمە پیری ڕەش بوو مووم نامەیی ئەعمالی خۆم دی گەیمە پیری ڕەش بوو مووم وەک تەباشیری سپی شەرحی گوناحی نووسی مووم وا لە گێژی بەحری یەئسی پیرییا کەشتی حەیات ناخوداییم تازە داوا لێدەکا شەیتانی شووم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چی لە کەوسەر کەم کە ئێستە من شەوێ بێ بادە بم چی لە کەوسەر کەم کە ئێستە من شەوێ بێ بادە بم خوا هەڵەگرێ من بە یادی حۆرییان بێ سادە بم ئیختیارم بۆیە کردووە ئەم تەکالیفەی وجوود چەندە ڕۆژێ لێرەدا بۆخۆم بژیم ئازادە بم ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەوانەی تۆ بە پیاوت دائەنان ئێستاکە کەی پیاون ئەوانەی تۆ بە پیاوت دائەنان ئێستاکە کەی پیاون ئەگەر پیاون ببن لێرانەدا مەعلوومە بێ ناون ئومێدت قەت نەبێ بەم فیرقەیە ئیللا یەکێ ناڵێم بەیەک زەربە موحەقەق کابتن گاون هەمووی گاون ++++++++++++++++++++++ سەرناو: حەمدی خودا دەکەم بەسە بۆ ئیفتیخاری من حەمدی خودا دەکەم بەسە بۆ ئیفتیخاری من دیوانیان لە مەجلیس ئەکەن ئینتیزاری من یەک ڕووپەڕەی جوابی سوئالی مەلەک ئەدا دیوانەکەم کیفایەتە بۆ سەر مەزاری من ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خەرمانی لەفزی کوردی کوردی کە کردی پێوان خەرمانی لەفزی کوردی، کوردی کە کردی پێوان نالی کە ناڵی کاسەیەکی دا بە ئەو لێوان تاراجی کرد کە مەحوییە فەندی بە لوتفی خۆی عوشریشیدا بە حەمدی وتی بیبەرە دیوان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: دیوانی عالییە کە قبووڵی دەکا میوان دیوانی عالییە کە قبووڵی دەکا میوان کاسەی بە مەعریفەت کە کراوە پڕ و لێوان نانی بووە بە خەڵقی بدا حاتەمی فەقیر وەک حەمدی نەیبووە لە سولەیمانییا دیوان ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەک تریشقە ئاگر ئەگرن هەوری ڕەحمەت ناگرن وەک تریشقە ئاگر ئەگرن هەوری ڕەحمەت ناگرن ئەژدەها دەگرن بەقەد دێوێک و عیبرەت ناگرن من لە داخی میللەتی کورد لەت لەتە جەرگ و دڵم سەر کە ئەگرن بۆ کوتەک داوێنی دەوڵەت ناگرن ++++++++++++++++++++++ سەرناو: هەموو ئەشیایێ مەخلووقە نییە تازە نەبوونی کۆن هەموو ئەشیایێ مەخلووقە نییە تازە نەبوونی کۆن بە مقیاسێ بچووک و گەورە گۆڕاوە لە ئێمە چۆن لەناو جەووی خەلادا دەنگی غائیب نابێ وەک نەبوە قەوانێکە لە سندوقی هەوا دایە غرامافۆن ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خەواڵو بوو برا بەختم وەیا خود هەر لە خەودا بوو خەواڵو بوو برا بەختم وەیا خود هەر لە خەودا بوو سوپای شادی لە دڵدا تیپی تێکدا بوو لە ڕەودا بوو کە فرسەت کەوتە دەست غەم هێرشی هێنا وەکوو شەیتان وەها ڕێکەوت کە ڕۆژگیرانی ئەمجارە لە شەودا بوو ++++++++++++++++++++++ سەرناو: قەلبی خوێناوی مەحاڵە دابپۆشێ خوێن بڕێژ قەلبی خوێناوی مەحاڵە دابپۆشێ خوێن بڕێژ دامەنی ڕۆژ و کە نەگرێ وەک عەبا ڕۆژی درێژ سەتری عەورەت گەر نەکا ئینسان لە حەیوان کەمترە چی هەیە فکری شەقاوەت دابپۆشێ غەیری نوێژ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بەشەر تۆوی تەماعێکە یەکێ دنیایی ئیستیملاک بەشەر تۆوی تەماعێکە یەکێ دنیایی ئیستیملاک بکا ئەمجا خەریکە شەڕ بخاتە دامەنی ئەفلاک بە نەفسێ جێگە قەبرێ لازمە بۆچیمە دنیایێ کە ئازاری عەدەم بۆ ئەم وجوودە عیللەتە و سکماک ++++++++++++++++++++++ سەرناو: شوکری خودا دەکەم کە گەیشتینە وەختی چاک شوکری خودا دەکەم کە گەیشتینە وەختی چاک تا شەو نەڕۆیی بانگی نەدا نەبووە ڕۆژی پاک سوبحانە بەو زیایەوە سەددی سکەندەری ئەترافی کوردی گرتووە ئەم ڕۆژە پاکە پاک ++++++++++++++++++++++ سەرناو: چاوم لە تۆ بڕاوە بڕاوە فەڕەح لە دڵ چاوم لە تۆ بڕاوە بڕاوە فەڕەح لە دڵ تۆ ڕوو دەپۆشی بۆیە لە باغا نەماوە گوڵ بێ ڕوویی تۆ مەحاڵە بزانم زەمینی شیعر ئیمکانی خوێندنی نییە بولبول لە زەوقی چڵ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بەردی لۆمە و خشتی تەعنەی هێندە بۆ چوو ئاخری بەردی لۆمە و خشتی تەعنەی هێندە بۆ چوو ئاخری کۆمەڵی کرد و وتی دەیکەم بە خان و قەیسەری تاقی قەیسەر شەقی برد بانگی کە لێکرد و وتی کەی بە خان و قەیسەری ئەحمەق کراوە قەیسەری ++++++++++++++++++++++ سەرناو: وەک مەدینە بێ نەبی بێ یا نەجەف بێ بێ عەلی وەک مەدینە بێ نەبی بێ، یا نەجەف بێ، بێ عەلی شاری غەزنەش ئێستە بێ مەحموودە وەک داریکەلی حەیفە ئەوجی ئاسمان بێ زینەتی خورشید و ماه سا خودا بیکەی وەکوو خورشیدی ڕەخشان مونجەلی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ئەی مەی وەها بزانە کە تۆ نووری چاومی ئەی مەی وەها بزانە کە تۆ نووری چاومی ئەسبابی عەیش و ڕۆحی ڕەوان و هەناومی وەختێ لە مەوجی بەحری ئەسەفدا مەوج ئەدەم تۆ ڕوو بکەیتە من بە جامەوە کەشتی تەواومی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: خۆم لە یادی خۆم دەبەی گوایە ئەمە یادم دەکەی خۆم لە یادی خۆم دەبەی گوایە ئەمە یادم دەکەی شادە مەرگم تۆ دەکەی یەعنی ئەمە شادم دەکەی هەر بە حەرفێ حەڵقەیی سەر سیلسیلەی ئولفەت دەخەی عەبدی پیرم گوایە قوربان لوتفەن ئازادم دەکەی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: سوبح پێ ناکەنێ تا بێ نەوایی شەو بە دڵ نەگری سوبح پێ ناکەنێ تا بێ نەوایی شەو بە دڵ نەگری گوڵێ ناپشکوێ تا بولبولی سوبحێ بە کوڵ نەگری بەری نابێ درەختی باغی عالەم تا هەموو وەک یەک بەیەک سۆز و بەیەک شۆر و بەیەک دەم چڵ بە چڵ نەگری ++++++++++++++++++++++ سەرناو: عەکسی ئەبرۆی تۆ بووە هەڵهاتبێ ماهی نەوی عەکسی ئەبرۆی تۆ بووە هەڵهاتبێ ماهی نەوی بەرقی ڕوخسارت بووە دەرکەوتبێ گەر پرتەوی نەشری شەوقی ئەو ڕەقیبە ڕوو ڕەشانەی تۆیە گەر ئەم جیهانە وەک دڵی من پڕ لە زوڵمەت بێ شەوی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: لە کوورەی نارییا نەتوێیەوە وا تێ مەگە قاڵی لە کوورەی نارییا نەتوێیەوە وا تێ مەگە قاڵی خوری شی شی نەبێ ناڕێسرێ بکرێتە پۆی قاڵی موزەککا بێ کە دڵ سەیری بزورگان کیمیایێکە لە بازاڕی دوو دنیادا بباتە لیرە مسقاڵی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ماهی ڕەمەزان هاتنی ئەووەڵ بە شەوم دی ماهی ڕەمەزان هاتنی ئەووەڵ بە شەوم دی تا ڕۆیی لەبەر مەستی وەهامزانی خەوم دی بۆ مانگ ئەگەڕان خەڵقی منیش ئەبرۆیی یارم دی و چووم وتم قازی بە حەق ماهی نەوم دی ++++++++++++++++++++++ سەرناو: باسی کوڵمی تۆ بنووسێ چۆن قەڵەم گوڵ ناگرێ باسی کوڵمی تۆ بنووسێ چۆن قەڵەم گوڵ ناگرێ یا بکا یادی دەمت غونچە وەکوو چڵ ناگرێ چۆن بەسەر نێرگس نەگیرێ ناوی چاوت بێتە ناو وەک وەنەوشە بۆ مل و خاڵت بە کەچ مل ناگرێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە بەرقی سینەیی شۆخێ کە دڵ چاوێکی بینا بێ بە بەرقی سینەیی شۆخێ کە دڵ چاوێکی بینا بێ ئیتر ساحێب ئیعجازم کە موعجیز نووری مینا بێ خودا ڕۆژی لە هەر کەس کردەوە یەک شەو کیفایەتیە چ ئەحمەد بێ، چ مووسا بێ، چ مینا بێ، چ سینا بێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مەڵێ جیننی هەموو شکڵی بچێ شکڵی مەلەک ناچێ مەڵێ جیننی هەموو شکڵی بچێ شکڵی مەلەک ناچێ سولەیمان قەت لە عفریت و لە کورد هەرگیز وەلەک ناچێ کە مادام ئینقیرازی عالەمێکی مەقسەدە گەردوون بەڵێ ئیشی موافیق قەت لە کرداری فەلەک ناچێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: گەر لە مەحشەردا ئەبوومە مالیکی جەننەت شەوێ گەر لە مەحشەردا ئەبوومە مالیکی جەننەت شەوێ حۆر و غیلمان و بەهەشت و قەسرەکانم دەس کەوێ نەوعی تەمسیلی ئەرازی کورد و کوردستان ئەکەم هیچ کەسێ فەرقی نەکا ئێرانە خۆشە یا ئەوێ ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بازاڕی عالەمە کە بەقاڵی بە قاڵییە بازاڕی عالەمە کە بەقاڵی بە قاڵییە مەعنا لە مەعنایە قسەی خاڵی لە خاڵییە ڕوو ترش مەکە لە کردەوەی ئەم چەرخە کەچڕەوە شیرینی ئەم هەوایە بە تاڵی بەتاڵییە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بنواڕینە ئەم نەشئەیە ئەمڕۆ لە دڵایە بنواڕینە ئەم نەشئەیە ئەمڕۆ لە دڵایە هەر لایێ دەچی دەم لە دەم و دەس لە ملایە دوو بیستی من ئەمڕۆ وەکوو پەنجا لە چلایە بەم نەوعە خوایا کە بڕۆم بچمە چ لایە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بۆ چیمە ماڵ و چیمە بە بەحسی ژیانەوە سەبارەت: بۆ چاپخانەی ژیانەوە گوتراوە بۆ چیمە ماڵ و چیمە بە بەحسی ژیانەوە وەک نەخلی بەختی کوردە کە دیومە ژیانەوە جێی حاکمی بەبانی بە دەروێشی دا زەمان ڕێوی ئەخاتە لانەی شێری ژیانەوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بۆیە من مەستیم لە هوشیاری گەلێ پێ خۆشترە بۆیە من مەستیم لە هوشیاری گەلێ پێ خۆشترە ئەم خەراباتە کە هوشیاری لە مەست سەرخۆشترە سەیرە هەر کەس ڕوو دەکاتە ئەم خەراباتەی وجوود کاسەکەی هەر چەندە پڕتر بێ ئەوەندە بۆشترە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە شانە هەر شەوێ ئەگریجە دابێنی کە تا سینە بە شانە هەر شەوێ ئەگریجە دابێنی کە تا سینە ئیتر دڵ هەر تەپ و کۆیە دەزانێ وەختی تا سینە لە سینی و تەشت ئەدا عالەم کە من ئەیدەم لە سینە و سەر لە خەڵقی وایە ڕۆژ گیرا کەچی داپۆشرا سینە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: بە نەخچیرانی سەییادان ئەدەن مەردانە ئەو دانە بە نەخچیرانی سەییادان ئەدەن مەردانە ئەو دانە بەهای خوێنە بە ئینسانی بدەن دوونانە ئەو نانە لە ئەجزای سلسیلەی عالیت بەبێ ئومێدی فەیز و فەڕ تەماسی پەرچەمی نەبوایە نەیبوو شانە ئەو شانە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: تۆ لە شەودا بی وەتەن من چۆن بڵێم نەورۆزمە تۆ لە شەودا بی وەتەن من چۆن بڵێم نەورۆزمە ئەم گوڵاڵەی ئاڵ و واڵایەی بەهار پیرۆزمە جەژنی چی هەر ماتەمێکی ڕووتە شین و گریەیە تا هەڵێ ڕۆژێ کە کوردیش پێی بڵێ جا ڕۆژمە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: عەکسەکەت پڕ مەحفەزەی چاوە بەجێ جێم کردەوە عەکسەکەت پڕ مەحفەزەی چاوە بەجێ جێم کردەوە لایقی عەرشی دڵم بوو لوتفەکەت ڕێم کردەوە من نەوەی کوردیم و لوتفی تاجداری قەومی کورد کەوتە دەستی بەستراوی خزمەتم پێم کردەوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: موبارەکبادی جەژنم لێ مەکەن کەی من ئەوەم جەژنە موبارەکبادی جەژنم لێ مەکەن کەی من ئەوەم جەژنە کە وەسڵم بۆ مویەسسەر بێ شەویش بێ ئەو شەوەم جەژنە کە من قامەت خەمیدەی باری هیجرانم لە خەودا گەر سەراپای بەژنی ئەو سەروە ببینم ئەو خەوەم جەژنە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مونتەهای بەرزیی بە دیققەت تێ دەفکرم پەستییە مونتەهای بەرزیی بە دیققەت تێ دەفکرم پەستییە ئیبتیدای حاڵی عەدەم دیارە نەتیجەی هەستییە میحنەتی پەست و بڵندی و زەحمەتی هەستی و عەدەم دەردی بێ دەرمانن و دەرمانیان هەر مەستییە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: مەبە غافڵ یەکێ بگرە دوو بەردە مەبە غافڵ یەکێ بگرە دوو بەردە کە دنیا هەر هەوایی حەڕڕ و بەردە بچووک و گەورە زانیوتە نەتیجەی گەزێ ئەرز و دوو گەز جاو و سێ بەردە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕووڕەشی وەک هاتووە دی هەر لە جەبهەی غەربەوە ڕووڕەشی وەک هاتووە دی هەر لە جەبهەی غەربەوە ڕۆژهەڵاتی سوورە ڕوویان نەک لە وەختی حەربەوە ئەم قیاسە هەر کەسێ چاوی ببینێ تێ دەگا شەرقیی و غەربی دیارە چی بە حەرب و زەربەوە ++++++++++++++++++++++ سەرناو: ڕەشێنەی چاوی شەوقی دیدەنی یاری سپی کردووە ڕەشێنەی چاوی شەوقی دیدەنی یاری سپی کردووە خوایا ڕوو ڕەشی کەی مانعی دیدارە ئەم بەفرە بە تانەی سەر سپێنەی عەینی عەشقی ئێمە قەت نابێ وەکوو بەحری سیا گەر مەوج بدا لەم شارە ئەم بەفرە ++++++++++++++++++++++