شاعیر: حەمدی کتێب: چوار میسراع سەرناو: بە بەرقی سینەیی شۆخێ کە دڵ چاوێکی بینا بێ بە بەرقی سینەیی شۆخێ کە دڵ چاوێکی بینا بێ ئیتر ساحێب ئیعجازم کە موعجیز نووری مینا بێ خودا ڕۆژی لە هەر کەس کردەوە یەک شەو کیفایەتیە چ ئەحمەد بێ، چ مووسا بێ، چ مینا بێ، چ سینا بێ ++++++++++++++++++++++