شاعیر: حەمدی کتێب: چوار میسراع سەرناو: باسی کوڵمی تۆ بنووسێ چۆن قەڵەم گوڵ ناگرێ باسی کوڵمی تۆ بنووسێ چۆن قەڵەم گوڵ ناگرێ یا بکا یادی دەمت غونچە وەکوو چڵ ناگرێ چۆن بەسەر نێرگس نەگیرێ ناوی چاوت بێتە ناو وەک وەنەوشە بۆ مل و خاڵت بە کەچ مل ناگرێ ++++++++++++++++++++++