شاعیر: حەمدی کتێب: چوار میسراع سەرناو: سوبح پێ ناکەنێ تا بێ نەوایی شەو بە دڵ نەگری سوبح پێ ناکەنێ تا بێ نەوایی شەو بە دڵ نەگری گوڵێ ناپشکوێ تا بولبولی سوبحێ بە کوڵ نەگری بەری نابێ درەختی باغی عالەم تا هەموو وەک یەک بەیەک سۆز و بەیەک شۆر و بەیەک دەم چڵ بە چڵ نەگری ++++++++++++++++++++++