شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: نەشئەی خومارە مایەیی ڕۆحی ڕەوانی ڕەز نەشئەی خومارە مایەیی ڕۆحی ڕەوانی ڕەز حوزن و مەسارە ڕەنگی بەهار و خەزانی ڕەز زانیوتە بۆ چی ئاوی حەیات و خزر گومن ناکەن موقابەلە بە مەی و باغەوانی ڕەز لەم خاکەسارییە بڵێ زاهید بەچی بوویی شایە کە عەبدی عالەمی ئاب و جیهانی ڕەز باڵی هومایە سێبەری شاخی درەختەکەی تەختی کەیە سکوونەتی بەردی مەکانی ڕەز مەعنا تەسەڕڕوفی تەبیعەت و فکرت دەکا ئەمە بەستی منە بە زاهیر و باتین بەیانی ڕەز خۆزگە قیاسی بادەفرۆشی لە زاهیدی دەکرا و دەردەکەوت هونەری خانەدانی ڕەز ئەو وەختە جبرەئیل کە دەهات و دەچوو کوفر نەبوایە ئایەتێکی ئەهێنا لە شانی ڕەز کەی ئاب و دانە قابیلی ئەم جیلوەیە بووە ڕۆحە کە خوێنی مەغزە هەموو ئیستیخوانی ڕەز قۆنیاغ و وێسکی و خەمر و عەرەق شاترۆز و جین نوتفەی حەڵاڵن لە بەنات و بەنانی ڕەز ++++++++++++++++++++++