شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: سەیری نووری بادە بۆتە مەشعەلی ڕوومەت فرووز سەیری نووری بادە بۆتە مەشعەلی ڕوومەت فرووز ئاوی ڕووتە ئاگری ڕووتی کە خستۆتە برووز گەردنی مینایی مەی دەرخەن ملی زاهید شکێ جوولە جوولی خست بە عالەم هێندە کردی ناز و نووز ماڵە پیتکێنێ عەجەب تەسویری کاری خەڵق دەکا هەر بە تاڵان کردنی ماڵانە ماڵی بۆتە چووز عەقڵی عالەم وا لە چاوا دەرنەچوو لەرزم لە سک ئارەزوومە چونکە وەک شیشە سەهۆڵی پاو و پووز کەو بە کەو دەعوەت دەکا سەییادی عاریف بیگرێ بۆیە دنیا هەر دەچێتە باخەڵی ساحێب عەجووز باوکی مرد یاخۆ ویساڵی عاشقانی بیست ڕەقیب شێت و سەرگەردان کە کەوتە نوزە نوز و قووزە قووز موو شکاف حەمدی گەدایانن ئەناسن خەڵق بە موو دەوڵەمەند مووی ڕۆشن و سافە گەدا گرژ و گرووز ++++++++++++++++++++++