شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: خوا بەوەی داوە لە مەیدانی عەشقدا بۆتە تۆز خوا بەوەی داوە لە مەیدانی عەشقدا بۆتە تۆز گەردی هەڵساوە دەکا داوێنی خوبان بەقیە دۆز گەر لەگەڵ ئەم شەوقەدا ڕۆحم بگاتە ڕوومەتت ئاگرێ دەگرێ کە بێتە مەشعەلی پەروانە سۆز چۆتە سەر کورسی خیتابەت واعیز و شێوەی دەڵێ ئەسکەمل یاری دەکەین و هاتووە پاپازی قۆز مەشقی شاری کاکە لادێیی چ ناڕێکە و غەریب وەک پەڕی سۆنە سمێڵی بەرق ئەدا بن ڕیشی بۆز ئەو زەمانە گەرمەیی بازاڕی نەگبەتیانە قەوم حەمدی وەک کورد ڕابوەستێ فیرقە فیرقە، هۆز هۆز ++++++++++++++++++++++