شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: تۆ وەکوو خۆر تا نەخەیتە سەر سەرینت سەر بە ناز تۆ وەکوو خۆر تا نەخەیتە سەر سەرینت سەر بە ناز بەدری کامیل لەم کەلە سەر نایەنێتە دەر بە ناز مەتڵەعی خۆر میسلی جەبهەت با هەڵێنی ڕۆژی ڕووت هەڵدەهێنێ میسلی چاوت ئاخۆ دوو ئەختەر بە ناز گەر سەبا بیباتە چین بۆنی سەری زلفت دەخەن ئاهویی سەحرا و عوود و میشک و عەنبەر بەر بە ناز ڕوومەتت دوو خیسلەتی تێدایە وەک گوڵ ئاتەشی چۆن بە پەروانە و بە بولبول ڕشتی باڵ و پەڕ بە ناز غەیری چاوت کێ لە ماڵی کەعبەدا بیستوویەتی مەست و هوشیاری بکێشن ڕووبەڕوو خەنجەر بە ناز ناخودا ئەو ڕۆژە حاڵی بوو کرا سەددولبەحر چاوەکەت گرتی لە دەریای حوسنتا لەنگەر بە ناز سەیری ئیعجازی زلف کەن یا ئەکا شەققولقەمەر یا ئەدا دەمدەم لە ساقی گەردنی کافر بە ناز حەمدی ئەو شۆخە سەراپا نازە وەختێ مەیلی بێ وا دەدا ڕەونەق بە تەبعی ناسکی شاعیر بە ناز ++++++++++++++++++++++