شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: هەر بڕشتی زلفی یارە داروویی بیماری یار هەر بڕشتی زلفی یارە داروویی بیماری یار هەر بە مەی دەکرێ دیارە چارەیی زەهری خومار چاری دەردی عەشقی پێ نەکرا فلاتوون و وتی تێکەڵی خوێنە موحەققەق ڕۆحە وا چۆتە دەمار تا بەسەر ڕشتەی خەیاڵیدا نەکەم وەک سەبحە داغ وەک دوعای سۆفی مەحاڵە بێتە میزانی ژمار مردنی ژینە، ژیانی نەفعە، هیجرانی ویساڵ هەر سەری تێدا بەخت کەن خەڵقە گەر عەشقە قومار ماڵی وێرانە ئەوانەی هەر خەریکی قەیسەرین ئەو کەسانە قەیسەرن ماڵی تورابین کەن عەمار ڕەببی چەند شیرینی لێ دێ لەو دەمە گوفتاری تاڵ هەر وەکوو قەندی موکەڕڕەڕ بوو وتی لازەهرە مار بەختی کێ ئاخۆ پژابێ ئەمری دابێ بیکوژن ئەم ڕەقیبە حەمدی ئەمڕۆ هەڵقونی وەک سووسەمار ++++++++++++++++++++++