شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: یەک قەترە ئاوی تیرە لە بەحری کەوان لەزیز یەک قەترە ئاوی تیرە لە بەحری کەوان لەزیز یەک ساعەتی ویساڵە لە توولی زەمان لە زیز ئەو لێوە سوورە شۆری دەکا عەیشی من کەچی بۆ مەززە بستەیە بە دەمی مەیکەشان لەزیز گەر بێ شەرابی مەرگە بەدەم مەردی تێگەییو لەم عەسرەدا میسالی مەیی ئەرغەوان لەزیز جانانە حەز لە خوێنی منی بێ نەوا دەکا حەقیە خورش نییە وەکوو ڕۆحی ڕەوان لەزیز عاشق بە ئاوی زیندەگییە خزر و من دەڵێم بەحری عەدەم بەیادی دەمی دوڕەفشان لەزیز ئەو لەعلە مردووە نە گڕی شوعلەیی تێدا دڵ بۆ مەقەڕڕی جیلوەیی عەشقی بتان لەزیز برژاوە دڵ بە ئاگری یەک ساعەتی فیراق چی لێ بکەم کەبابە بە دەمی دلبەران لەزیز هەر میحنەتی فیراقە لەزیزی کە کرد ویساڵ حەمدی بە ئەهلی دۆزەخە باغی جینان لەزیز ++++++++++++++++++++++