شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: هەر ببێ ڕەببی سلێمانی بمینێ قەومی کورد هەر ببێ ڕەببی سلێمانی بمینێ قەومی کورد وەرگەڕان بادانەوە ئیشی ئەوانە دەست و برد قەت نەترس و هیچ نەپرس و موستەقیم و موتتەفیق زیرەک و چالاک و لێدەر عادەتا ئەمسالی گورد هەر بە لام باشە موحەققەق بوو کە باش و بێ غەشن گەورەکانی با ببێتە خاتری ئەسنافی ورد قەومی تر گەر ئیعتیرازی گەورەکانی کرد بڵێن گوڵ دەبێ خاری ببێ مەی بوویەتی ئەخلات و دورد نوتفەیی ئاسوورە ئەم قەومە لە خەڵقی کابولن شیرەخۆری شێر خۆرێکە سەخی ئەماز و گورد گەر وەکوو ئەهلی وڵاتان ساحیبی سەروەت ئەبوون گۆی هونەریان هەر بە شەق بێ شک لە مەیدانا دەبرد حەمدی لەککەی شانی ئەم قەومە لە دنیادا چییە دوو سەگی پیسی ڕەزیلە کاشکێ هەر دوو دەمرد ++++++++++++++++++++++