شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: جانانە بە ئەبرۆ خەبەری ماهی نەویدا جانانە بە ئەبرۆ خەبەری ماهی نەویدا سوبحانە چ بەرقێ بوو بە یەک جیلوە بەویدا زلفی کە بە تەحریکی هەوا ڕوومەتی پۆشی وەمزانی فەلەک ڕەونەقی ڕۆژە بە شەویدا گەر بێتە خەوم ڕۆحم ئەدەم هەر بە وەنەوزێ سەیری چ ڕەواجێکە بە بازاڕی خەویدا ئەو چنگە کە شابازی نیگاهی لە دڵی دام کەی باز و هەڵۆت دیوە لەسەر سنگی کەویدا ئادەم کە بڕی نرخی بەهەشت بۆ چی ڕەقیبت ئەو قاپییە جەننەت بوو وەکوو کەر بە جەویدا دەورێ بوو ڕەواجی مەی و مەیخانە نەمابوو ئەو چاوە خومارانە بە مەستی بڕەویدا دڵ لایقی زنجیرە خودا چاکی دەزانێ سەندی کە لە حەمدی بەسەری زلفی ئەویدا ++++++++++++++++++++++