شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: نەیدیوە شەو بە عومری بووە ئافتابی سوبح نەیدیوە شەو بە عومری بووە ئافتابی سوبح یا ڕەب چ ڕوو ڕەشە ئەوی نەیدی حیسابی سوبح زاهید نوێژی سوبحی قەزا کرد کە زلفی یار لاچوو لە ڕوومەتی وتی لاچوو نیقابی سوبح گەردن کەچە موقابیلی گێسوو ملی نیگار حەیفە شەوە کە مالیکی حەڵقە و ڕقابی سوبح جەبهەی کڵاوی دلبەری گرت شوعلەیی جەبین ئیشغاڵی مەشریقی کە دەکاتن تەنابی سوبح زوهدی ڕیایی یەک شەوی زاهید بە دینی من ناگاتە خێری یەک قەدەحی پڕ شەرابی سوبح ڕۆژی خەراپ و مەستە بە جامێکی ئافتاب دەیدا بە شەو کە ساقی عالی جەنابی سوبح وەک ڕۆژە حەمدی ڕوومەتی هەرکەس سەحەرگەهان دەشوا بە دەستی شەوقی لە چەشمە و سەرابی سوبح ++++++++++++++++++++++