شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: ئەهلی دنیا نین ئەوی پیاون لە کن ئەهلی سەڵاح ئەهلی دنیا نین ئەوی پیاون لە کن ئەهلی سەڵاح گەر دەڵێن پیاوین لە دنیا بۆ دەکەن خۆیان نیکاح نەشئەبازانی محەببەت وەک مەلەک کۆ بوونەوە کوا لەبی مەیگون و دیدەی ساغیر و گەردن سوراح شەربەتی ڕەسمی گوشادی دەمتە خوێناوم دەسا توخودا فەرمانی قەتڵم کە بە نوتقی ئیفتیتاح فرسەتە ئەمڕۆ بە دڵ خاکی بەسەر داکەم سروشت توخمی غەم بڕوێنی بەڵکو بۆ سبەینێ وەک فەلاح بۆ لە پێستم دەردەکەی واعیز بە وەعزی هیچ و پووچ بەختی من کردی جەنابیشت بە جەردەی بێ سیلاح من لەبەر تۆ هەر وەکوو شەونم هەڵەستم دەرکەوی بۆ دەڕۆی وەک خۆر بەسەرما بێ سەلام و بێ سەباح مەسکەنی دێوانەگانی چاوی لەیلایانە بەڕ سووچی فرمێسکە لە دەریای حەسرەتا بوومە مەلاح حەمدی شەرحی حاڵی خۆی بۆ چی بە بە نەزم و نەسر دەکا عەشق ئەگەر مەیلی ببێ دەیکا بە حەرفێ ئینشراح ++++++++++++++++++++++