شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: دووکەڵی ئاهم ستوونە هەڵدرایە خەیمەیی ئەوج دووکەڵی ئاهم ستوونە هەڵدرایە خەیمەیی ئەوج ماڵی دنیا تێک دەدا دەریایی فرمێسکم بە مەوج دڵ تەقەی تێ کەوت بە جارێ بوون بە نووکی نێزەوە چاوی هەڵهێنا کە تەحریکی موژەی کرد فەوج فەوج یەک بە یەک دنیا کە دنیاخوازی دەرکرد و وتم گەر تەڵاق ئەدرا بە زەوجە وا دەبوو ئەحواڵی زەوج ئافەرەم بۆ ئەو کەسەی فەرموویەتی دیققەت بکەن دوژمنی دانایە کەڵکی پێوەبێ نەک دۆستی گەوج من لە غەم بارم تەواوە حەمدی فەریادێ بکە با لە خەرمانی زەمانا بۆم نەپێون هەر بە زەوج ++++++++++++++++++++++