شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: وەک گوڵشەنە کوڵخەن بە گوڵی ڕوویی حەوادیس وەک گوڵشەنە کوڵخەن بە گوڵی ڕوویی حەوادیس وەک کوڵخەنە گوڵشەن کە نەدا بۆیی حەوادیس شەق شەق بووە بنواڕە زمان و دڵی عالەم بدرێ کە وەکوو شانە لە گێسوویی حەوادیس حەقیە کە دەماودەم دەگەڕێ هەروەکوو تەلسز ئەم خەڵقە دەمی وشکە بەبێ جۆیی حەوادیس مەعشووقی ئەمەل میسلی هیلالێکی زەعیفە بەدرێکە کە دەرکەوت خەمی ئەبرۆیی حەوادیس تەزویر و درۆ یەک بکەوێ گەر بە قەدەر کێو قەدری چییە بۆ قووەت و بازوویی حەوادیس مارێکە دەکا دەوری جیهان هەر بە سەعاتێ دەرخا کە سەری زلفی زەمان موویی حەوادیس حەمدی بە زمان کەشفی دەکا فکری بەدئەندێش بۆ یاری ئەمەل هەر دەگەڕێ تۆوی حەوادیس ++++++++++++++++++++++