شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: میشک و عوود و عەنبەرە خاکی سیاهی کۆیی غەوس میشک و عوود و عەنبەرە خاکی سیاهی کۆیی غەوس نەخلی تووبایە بەڕاستی قامەتی دڵجۆیی غەوس خاک و بادی هیند و ئەفغان و عیراق و چین و فارس مەوج ئەدا یەکسەر لە ئەنفاسی نەفیسی بۆیی غەوس باقییە گوفتاری تا ڕۆژی قیامەت وەک حەدیس زاکیرن قەلبی موسڵمانان بە گفتوگۆیی غەوس خوا بەوی داوە گەیشتۆتە مەقاماتێ بە دڵ غائیب و حەیرانە دایم ڕوو لە شەوقی ڕوویی غەوس خاریقەی ئیعجازی پێ ناڵێن ئەوەندەی کەم نییە سوجدەگاهی ئەهلی حاڵە کەعبەیی ئەبرۆیی غەوس حۆریی و غیلمان لە جەننەت دێن لەگەڵ یەکتر بە شەڕ ئەم لەسەر پێش خزمەتی ئەویان لەسەر پەهلوویی غەوس پڕ بە پڕ چۆلی عیراق و لەب بە لەب دیجلە و فورات حەمدی بەرق و پرتەوە یەکسەر لە ڕووی و موویی غەوس ++++++++++++++++++++++