شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: لە گوڵشەن لالەیێکی دی دڵم داغی دڵی پشکووت لە گوڵشەن لالەیێکی دی دڵم داغی دڵی پشکووت وتی ئەم لالە شیرینە بە فەرهادم ئەکا زوو جووت لەسەر هێلکەی قەمەر سیمورغی گەردوون کڕ کەوێ بەڵکە هەڵێنێ بێچووە ڕۆژێکی مونەووەرتر لە ڕۆژی ڕووت لە ئۆردووی سەلم و تووری وەک خەت و خاڵت چ پەروامە کە ئەبرۆت پشتیوانم بێ کە دەس پێچم ببێ وەک مووت کە هەر ڕەحمی بزووت بمخاتە باوەش دایەیی خاکم لەگەڵ تەختی سولەیمانی ئیتر فەرقی چییە تابووت هەتاکەی ئەم چڵ و چۆیە و گلاراوەت دەبێ ئەی دڵ خودا هەر خۆی دەزانێ چەندە بێزارم لە خۆت و خووت بە دنیاخواز ئەگەر ڕازی نەبووبی بۆ چی ڕووت دایە ئەگەر ڕازی بووبی دنیا لەگەڵ شووت بەسیە شاتو شووت بە شەڕ هاتوون لەسەر ماچی دەمی تیغت هەموو عوزووم لە قاپی حەمدی وەستاوە لەسەر ئەو وەعدەیەی فەرمووت ++++++++++++++++++++++