شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: ئەو سەرو قەددە سەرکەش و من خاکسار و پەست ئەو سەرو قەددە سەرکەش و من خاکسار و پەست چبکەم خودا کە دامەنی جارێ بگرمە دەست پڕ ئەشکی گریەیە قەدەحی مەی لە حەسرەتا لەو وەختەوە کە دیدەتی دیوە خومار و مەست تیروکەوانی دەستی قەزایە موژە و برۆت چاو هەڵبڕە بزانە لە دەستی کەسێ خەلەست ناسیح لە باسی عەشقەوە تەعنە لە من مەدە ئەم تەوقە ڕۆحە گرتییە مل ڕۆژەکەی ئەلەست سەربەستە بۆ ڕژانی خوێن و شکانی دڵ نەکراوە دلبەری بە ئەمەندە شکست و بەست ئەی دیدە ئینتیزاری سرشکم دە هیممەتێ ئەمڕۆ فیراقە خاڵییە سەر بۆ قوڕێکی خەست حەمدی دڵێکی چەندە خودا گرتووت هەیە بێ عار و بێ تەئەمموول و پڕ عەشق و تێنەویست ++++++++++++++++++++++