شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: فلاتوون بوو وتوویە نابی قەت ئەمسالی خۆر جازیب فلاتوون بوو وتوویە نابی قەت ئەمسالی خۆر جازیب بزانە چۆنی ڕاکێشا بە ڕووی یاری کە کرد حاجیب وتم خۆزگە عەزازیلم بە چاوی خۆم دەدی جارێ لە پڕ پەیدا بوو شەیتانێ بە دیمەن هەر وەکوو نائیب تەشەببوس کا بە سەگ بۆ دەفعی گورگان حەقیە خاوەن مەڕ کە زاڵم بێ ئەمانە دەفعی شەرعەن جائیزە و واجیب دڵ و ڕۆحم لە کن یارە کە هەردوو ساحیب ئیدراکن لە خۆم خۆشم ببم غائیب لە من یارم نەبێ غائیب لە دڵڕەق هەر بە نەرمی چارە تێهەڵچوونە کەی نەشتەر بەسەر بەردی جەواهیردا وەکوو ڕشتە بووە غالیب بە نادانی مەگەر جارێ بدا یەک مشتەری تەفرە ئیتر بوڕڕا نییە تیغی قسەی سەوداگەری کازیب حەقیشت گەر لە کن خەڵقی ببێ عەفوی بکە حەمدی بە هەر نەوعێ ببێ نابێ لە فەردێ تۆ ببی تاڵیب ++++++++++++++++++++++