شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: خەڵوەتە مەجلیس زەمانی شەوقە سا لادە نیقاب خەڵوەتە مەجلیس زەمانی شەوقە سا لادە نیقاب حەیفە توخوا با لە ژێر هەورا نەمینێ ئافتاب دادەگیرسێ کوڵمی وەک ئاگر بە نووری ئابی مەی قوڕ بەسەر من ناعیلاجم چۆن نەسووتێم وەک کەباب مەستی نەشئەی حوسنە ترس و پرسی هەرگیز بۆ نییە موتمەئیننە وەک سوئالی لێ نەکەن ڕۆژی حیساب زەحمەتی داوم جەهەننەم گەردنی ئازا دەکەم تا نەبینێ ڕۆحەکەم ڕۆژی جەزا ئێشی عەزاب من بەبێ تۆ وەک شەوی هیجرانە ڕۆژی جەژنەکەم با لە باخەڵما بنیشێ شەمس و هەڵبێ ماهتاب ئاخری شامی فیراقت ئەووەلی عومری منە هەر شەوە هێشتا بەسەر چوو وا هەموو عومری شەباب تەپڵی سەر دەنگی نەماوە سینە هەر وەک دەف دڕا زلفەکانت کەوتە چنگم دەیکەمە عوود و ڕوباب قەت لە ئولفەت مەنعی حەمدی ناسیحی عاقڵ دەکا ئەم تەریقە پڕ لە مەللایە و لە سۆفی و شێخ و شاب ++++++++++++++++++++++