شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: بە بینینی شرووتی عەشقی من پەروانە بوو مەحجووب بە بینینی شرووتی عەشقی من پەروانە بوو مەحجووب کە زانی ئەم حیساباتە بە سووتن ناکرێ مەحسووب کەمەندکێشی زلف خەڵوەی لە گوڵزاری جەمالایە بەڵێ جەننەت مەکانە لەم دەرە هەر کەس کە بوو مەجزووب لەگەڵ ئەم شەوکەت و شانە خودا عاشق بەشۆخی بێ خودا هەر خۆی مەگەر زانیویە چەندە دلبەرە و مەحبووب شوکر وا گەردی داوێنم دەکەومە عالەمی باڵاش دەبا پێنج و دوو ڕۆژێ سا لە دنیادا ببین مەنسووب کە یار ئاوێکی ڕەحمەت بێ دڵیشم ئاگری قودرەت دە ئەم سەودایە کەی دەکرێ کەوا بن تاڵیب و مەتڵووب وتم ڕاستە قسەی خەڵکی و قەدیمی پیسی پیس دەیبا کە لەرزی بۆ جەنابی شێخ بڕی یەک کاغەزی مەندووب هەوێنی شیری سافی شیعری حەمدی باسی شێخانە ئەترسم بیبزڕکێنن کە نابن قەت بەبێ ئاشووب ++++++++++++++++++++++