شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: چینی سەری زلفت بووەتە فیتنە لە چینا چینی سەری زلفت بووەتە فیتنە لە چینا غارەتگرە چاوت لە بیلادی دڵ و دینا نەبڕایەوە ئەم شینە لە سینە کە دەکا دڵ بەو جیلوەیی ڕوخسارە وەرە بیکە بە سینا مینا و حەجەرولئەسوەد و زەمزەم حەجی خەڵقە من ماچی دەم و خاڵی لەب و گەردنی مینا ئیکسیرە مەگەر خوێنی سرشکی شەوی عاشق ئەو بەردە دەکا هەر بە لەعل وا لە سەرینا ئەو ناوکی موژگانە بە کل بۆیە دەڕێژێ ساڕێژی بکا هەر کەڕەتێ چوو بە برینا مەعلوومە لەدایک کە دەبن ئەهلی موحیببەت فرمێسکی بە لێشاوە لەگەڵ ئاهی حەزینا نازم بە جەلال و حیشەمت میسلی سولەیمان وەک دێوە ڕەقیبت کە لە ژێر حوکمی نگینا جانا مەبەرە هەمدەمی ئینسانی بەد ئەندێش وەحشەت کە دەکەن ئەهلی موحیببەت بە قەرینا حەمدی بە ئەدەب یادی بکە ناوی نەبەی قەت جاسووسی ئەوە چونکە دڵت وا لە کەمینا ++++++++++++++++++++++