شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: وەختە ساڵێکە کە ڕۆژێکم نەدیوە هەر شەوە وەختە ساڵێکە کە ڕۆژێکم نەدیوە هەر شەوە مردنە ئەم حاڵە یا ئاخر زەمانە یا خەوە بێ وەفایی گەر نەبێ ڕاستی لە نەگبەت عاجزم ڕەببی بینێری ئەجەل قائیمەقامی ئەم ئەوە ئەم دڵە لەت بێ لە زوڵمی خەسمی کافر عاجزە دلبەری بێ شەرت دەزانێ واسیتەی عیجزم ئەوە شوعلە کەوتۆتە دەروونم حیسی ڕووناکی ئەکەم بەرقی ئاهە یا تلووعی شەمسی ساحێب پرتەوە وەسڵە یا هیجران بێ وەقفە گرۆهی عاشقان یەک بەیەک حەمدی ئەڵێن نامەرد زەمانی سەرڕەوە ++++++++++++++++++++++