شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: نازی گەردوون بۆ دەکێشم ئەو بە ڕۆژی ڕووتەوە نازی گەردوون بۆ دەکێشم ئەو بە ڕۆژی ڕووتەوە من بە ماهی نەخشەبێکی شوعلەدەر وەک ڕووتەوە بەر دەخا ئاهووی خوتەن بۆ نافەیێکی میشک بۆ عەنبەری سارا فرۆشم من لە سایەی مووتەوە تاقی ئەبرۆتم مورادە ڕوو لە قیبلەم بۆ نوێژ ئەهلی قوبلە چی بەسەر میحرابی تاق و جووتەوە تا قیامەت من منەتباری غەمی هیجرانی تۆم ئەو دەخۆم و عامییانە نیم بەتەنگی قووتەوە بۆ گەدایی کۆیی جانان سەڵتەنەت هەر مردنە گەر خودا ڕەحمی لە دڵ نێ بێ لەتەک تابووتەوە عەشقی شیرینت ببێ عاشق لەگەڵ ئەم زوعفەدا کۆهکەندێکی چ حەققت تۆ بەسەر بازووتەوە دلبەرت ڕۆیی ڕەقیبی کەوتە دوو خاکت بەسەر حەمدی بنواڕە سەگێکە وا بەدووی ئاهووتەوە ++++++++++++++++++++++