شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: موژدە بێ یاران ئەڵێن تەشریفی جانان دێتەوە موژدە بێ یاران ئەڵێن تەشریفی جانان دێتەوە وەک هیلالە قامەتم تا بەدری تابان دێتەوە ڕۆژ کە گیرا شەمشەمەکوێرە عەجەب کەوتە سەما سا دەبا کوێر بێ بینینی ڕۆژی ڕەخشان دێتەوە موددەتێکە موڵکی دڵ وێرانە شاگەردانییە ساحیبی سواری هەوایە وەک سولەیمان دێتەوە وەک شەوی لێکردووە زوڵمەت دڵی ئیسلامەکان ڕۆژە جا ئەلحەمدولیللا نووری ئیمان دێتەوە بولبولی شەیدا لە ئەترافی چەمەن بۆ ناڵەتە گوڵ بە خەندانی وەکوو سەروی خەرامان دێتەوە بۆ حەیاتی تازە بیداتە شەهیدانی وەفا هەر وەکوو دەریایی عوممان ئابی حەیوان دێتەوە مەسکەنی کێوانە حەمدی هەمدەمی دێوانەگان تا بەخێرێت ئەو ڕەئیسەی خێڵی ڕەندان دێتەوە ++++++++++++++++++++++