شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: تۆ بە چاوی سورمەدار و زلفی موشکین نافەوە تۆ بە چاوی سورمەدار و زلفی موشکین نافەوە ئاسکەکەی دەوری خەتا بووی کەوتییە ئەترافەوە بەم شەوی هیجرانە فەرموو با چراخانێ بکەین من بە شوعلەی ئاهی گەرم و تۆ بە مینای سافەوە تۆ کە تاقە غونچەکەی گوڵزاری حوسنی ڕۆحەکەم چیت بەسەر ئەسبابی تاقە و ئەتڵەس و کیشبافەوە کفرە بۆ چی گەر بپرسی حاڵی خەستەی عەشقی خۆت با بڵێن کردوویە جارێ ڕوو بەلای ئینسافەوە سالیکی ڕێگەی موحیببەت سەر لە جێی پێ دادەنێ چی بەسەر چۆلی عیراق و یا بە کێوی قافەوە تا قیامەت با بەرن باری گلەی ئێمە سەلەف ئاگرێکی وەک عەشقیان نایە دڵ ئەخلافەوە تێ گەیشت حەمدی کە بەندەی شێتییە دنیا و دین ڕوو ئیتر ناکاتە زاهید چی بەسەر ئەشرافەوە ++++++++++++++++++++++