شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: بەکفری پەرچەمت کوێری دەبینم نووری پڕ چاوە بەکفری پەرچەمت کوێری دەبینم نووری پڕ چاوە بەنووری ڕوومەتت چاوی مونەووەر کوێر و داماوە بەساڵ و سین نییە کاری جیهان شەوقێکە تێ فکرە گەماڵی کۆنە وەک تووتک بە شەوقە عاشقی ڕاوە وتوویە من شرینقەی ئاوی حەیوان بوو نەجاتی دام بەڵێ ئەم سنعەتە عیللەت پەڕێنە بۆیە وا باوە مەتینە وەک کڵێسا هەر کەسێ مایل بە ئیبلیسە خودا خواهیش تەماشاکە ئەڵێی مزگەوتی ڕووخاوە دەخیلە داخڵی تەئریخی کەن ئەم وەزعە بۆ عیبرەت ئەوی بێ ناوە ناودارە، ئەوی ناودارە بێ ناوە تەجەلی هەر دەکا شەمسی دیانەت موتمەئیننم من نیهایەت ئەم شەوی دەیجوورە وەخت و ساعەتی ماوە لەگەڵ غیرەت دیانەت لازم و مەلزوومە مەعلوومە دەماری ئەم موسڵمانانە حەمدی قەت مەڵێ خاوە ++++++++++++++++++++++