شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: میسلی عەبدوڵڵا عیبادەت خەڵقی بۆ یەزدان ئەکا سەبارەت: بۆ سەر کێلی عەبدوڵڵا ئەفەندی سوورە میسلی عەبدوڵڵا عیبادەت خەڵقی بۆ یەزدان ئەکا چونکە بۆ بوون و نەبوونی کوللی شت فرمان ئەکا خەڵقی باوەڕیان بە فەخری ئەنبیا بێ شک هەیە چونکە مەحبووبی خودایە و خەلعەتی قورئان ئەکا بۆ ئەوامیر بۆ نەواهی جوزء و کول قووەت هەموو جیلوەیی خوایە ئەویش لوتف و قەهر ئیحسان ئەکا قەت مەبن غافڵ لە دەرگاهی جەلالی کیبریا لوتفی زۆرە ساڵی تەئریخی وەفات «غُفران اکا» ++++++++++++++++++++++