شاعیر: حەمدی کتێب: غەزەل سەرناو: منی لایەق بە ڕیسوایی شوکر دیوە لە مەفتوونا منی لایەق بە ڕیسوایی شوکر دیوە لە مەفتوونا وەکوو لەیلا بە مەجنوونی کە قابیل دی لە مەجنوونا کە عەشقت کەوتە تەنویراتی دڵ عەقڵم لەسەر دەرچوو بەڵێ دووکەڵ بە هەڵگیرسانی کوورە وا لە دەرچوونا حەکیمانە وەرن بنواڕنە ئەم خەتتی ئەبرۆیە بزانم کەی بوو ئەم حەرفە لە تۆماری فلاتوونا تەماشای جیلوە کەن دەیدا بە حوسنی خوێنی شیرینی دەڵێی ڕۆحی کەلامی ئەهلی حاڵە وا لە مەزموونا لە حەسرەت ڕوومەتت ئەوجی دڵم هەر داغی پڕ شەوقە هەر ئەو داغانەیە باقڵ کە ناویشیە بە گەردوونا سیەه بەختی منە زلفی بە جارێ ڕوومەتی پۆشی کە ڕۆژم وا بە ڕەش بەڕەش گیرا قیامەت وا لەبەر بوونا لە سەد عالی تەبعدا کامیابێکم نەدیوە قەت وەکوو نەمدی کە تەنها نابەکامێکیش لەسەد دوونا لە بەزمی عالەمم چی خۆم هەمە حەمدی دڵی برژاو لەگەڵ دوو ساغیری دیدەی پڕ ئەشکی خوێنی مەیگوونا ++++++++++++++++++++++